SBMAV Disk Cleaner v3.50   

ویندۆز ئامراز و کەرەستەی زۆری هەیە، لە هاسانترین توانایی را بگرە هەتا دژوارترین ئیمکانات، کە بەکارهێنەر دەتوانێ بە هاسانی کەڵکی لێوەربگرێ. ئامرازی جۆراوجۆر گونجێنراون لە ناو ویندۆز دا کە دەبنە هۆی بەرگری کردن لە دابەزینی کارایی سیستەم. ئامرازی وەک Disk Defragment یان Disk Cleaner کە هەر دوو دەبنە هۆی بردنەسەری کارایی نەرمەواڵە و هەروەها رەقەکاڵا لە چەشنی پەپکە رەقە. بەڵام خاڵی گرینگ ئەوەیە کە ئەم ئامرازە لە پێشدا دانراوانەش زۆر تواناییان نییە کە بتوانن وەڵامدەری ویستی بەکارهێنەران بن. هەر بەم هۆیەشە کە بەکارهێنەران زیاتر دەیانهەوێ لە ئامرازی تایبەتی ئەم بوارە کەڵک وەربگرن.
SBMAV Disk Cleaner یێکێ لەو ئامرازانەیە کە بۆ بەهینەکردن و خاوێن کردنەوەی پەپکە رەقە لە زانیاری بێکەڵک، کە دەبێتە هۆی دابەزینی کارایی سیستەم، بەکار دەهێنن. ئەم ئامرازە ساکار و سوکەڵەیە، وە لە هەمان کاتدا خێرا، بە هەبوونی تواناگەلی بەربڵاو لە بواری خاوێنکردنەوەی فایلە زێدەکانی وەک ناسینەوەی ئەو فایلانەی کە بە هۆی گەڕان لە ناو نێت دا درووست دەبن، سڕینەوەی کولێچەکان، سرینەوەی ئەو فایلانەی کە نوسخەی جۆراوجۆریان لە ناو پەپکە رەقە دا هەن و چەندین توانایی تر کە بەکارهێنەر دەتوانێ بە لەڵک وەرگرتن لێی لە دۆخێکی باش دا هەڵبستێ بە بەرێوەبردنی کارەکانی.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 5.4 MB
File ver    : 3.50.0.1326
File format : zip
Date Added  : Des 15th 2011
Last viewed : Sep 06th 2014
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
Ashampoo® Photo Optimizer 4   

Ashampoo Photo Optimizer ئامرازێکە بۆ بەهینە کردن و دەسکاریکردنی وێنە. ئەم ئامرازە بەرهەمی کۆمپانیای Ashampoo یە، کە زۆربەی بەکارهێنەران ئەم ناوەیان بۆ ئاشنایە. هەر وەک دەزانین نەرمەواڵەکانی ئەم کۆمپانیا بەهێزە قسەی هەوەڵ و ئاخر لە ناو رەقیبەکانی خۆیدا دەکات، هەر بەم بۆنەوە دەتوانن پشت بە ئامرازەکانی بسپێرن و بە ئەرخایەنی بەکاری بهێنن.
رەنگە ئێوەش ئامرازی جۆراوجۆری رێکخستن و دەسکاریکردنی وێنەتان زۆر بەکارهێنابێ کە هەر یێکەش بۆخۆی تایبەتمەندی خۆی هەبووە. بەڵام ئەم ئامرازەی کە ئێستا دەیناسێنین تایبەتمەندی تایەبەت بە خۆی هەیە کە بێ گوومان سەرنجی ئێوە بۆلای خۆی رادەکێشێ. بەم نەرمەواڵە بەهێزە زۆر بە هاسانی دەتوانین وێنەکانی خۆمان دەسکاری بکەین. ئەگەر ئێمە لە گەڵ ئامرازی قوورس و دژوارەکانی گرافیکی کێشەمان هەبێ, ئەم ئامرازە دەتوانێ باشترین بژاردە بێ. بە چەند کرتە کردنێک دەتوانین وێنەکانی خۆمانی پێ بەهینە بکەین. لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە دەتوانین هیما بۆ پشتگری لە وێنەکانی هەڵگیراو بە هۆی کامێرا دیجیتاڵیەکان بکەین.هەروەها دەتوانین هێما بۆ رێکخستنی رەنگ، بەهینەکردنی وینەکان، چارەسەر کردنی سوورایی چاو، رێکخستنی رووناکایی وێنەکان، گۆرینی وێنە بۆ سەر رەش و سپی بە کرتەکردنێک، دەسکاریکردنی خێرا و ئیمکانی سووراندنی وێنە بە شێوازی جۆراوجۆر و گەورەکردنی وێنەکان بە بێ دابەزینی چۆنیێتی وێنەکان و...بکەین.

Product Details:
License     : Registration
Publisher   : Click here
File size   : 32.18 MB
File ver    : 4.0.3
File format : exe
Date Added  : 2012 02 07
Last viewed : Jan 03th, 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: XP / Vista / 7
Magic DVD Copier v9.0.0   

ئەمرۆکە کەمتر کۆمپانی هەن کە ئامرازی رایتی دی وی دی یان درووست نەکردبێ. بەڵام دەتوانین بڵێین ئامرازێکی کەم هەن کە تایبەت بن بە رایتی دی وی دی و هەر وەها بە بێ گرفت ویستی بەکارهێنەر بهێننە دی. Magic DVD Copier ئامرازێکی بە رواڵەت ساکارە کە توانایی خۆی لە کاتی رایت کردن دا بە بێ هیچ چەشنە گرفتێک نیشان دەدات و باشترین دی وی دی بە کەیفییەتی زۆر بەرز بۆ بەکارهێنەر دەستەبەر دەکات.
Magic DVD Copier ئامرازێکە کە دەتوانێ DVD ێکی ٩گیگابایتی(DVD9) بە چەشنێک بپەستێوێ کە لە سەر دی وی دی یێکی ٤ گیگابایتی رایت بکات. وێرای ئەوەش بە هۆی ساکار بوونی رواڵەتەکەی کارپێکردنی زۆر هاسانە و تەنیا کارێک کە ئێوە دەیکەن ئەوەیە کە دی وی دی یەکەتان لە شوێنی خۆی دابنێن و فایلەکەتان بۆ سوتاندن هەڵبژێرن و لێی گەرێن کە ئەم ئامرازە تەواوی کارەکان خۆکارانە لە ماوەی نێوان ٢٠ هەتا ٦٠ خولەک دا بە ئاکام بگەیێنێت.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 4.9 MB
File ver    : 9.0.0
File format : exe & zip
Date Added  : Jan 28, 2011
Last viewed : Jan 03th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: XP/ 2000/ 2003/ Vista/ 7 32 bit/64 bit
CDBurnerXP 4.5.6   

بۆ سوتاندنی پەڕگە: پرۆگرامێکی خۆڕایی و یەکجار سەرکەوتوی سوکەڵەی پڕ کردارە بۆ سوتاندنی CD , DVD و Blu-ray . پشتگیری سوتاندن و کۆپی کردنی هەموو جۆرە سیدی و دیڤیدیەک وە هەموو جۆرە پەڕگەیەک دەکات وە هەروەها پشتگیری سوتاندی ISO و وە دروستکردنی ISO دەکات.
دەتوانرێت سیدی Boot ی پێ دروستبکرێت بۆ چارەسەرکەردنی کێشەی چوونەژوورەوەی سیستەمی کارپێکردن.
پشتگیری زۆربەی زۆری زمانەکان دەکات و توانای گۆڕینی bin/nrg و ISO هەیە.
هەرچەند ناوەکەی XP لەگەڵدایە ، بەڵام پشتگیری هەموو وەشانەکانی ویندۆز دەکات سەرەڕای ئەو هەموو کردارە قەبارەکەی تەنیا ٣.١ میگابایتە.
جێگای ئاماژەپێکردنە ئەم پرۆگرامە لەلایەن زۆر لە مەکۆکان و ئایتی دۆستانەوە پەسەندکراوەو ئامۆژگاری بەکارهێنەران دەکەن بۆ بەکارهێنانی وە دەتوانن لە سەرچاوەی هەواڵەکە دایبگرن

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 5.17 MB
File ver    : 4.5.6
File format : exe
Date Added  : Sep 24, 2012
Last viewed : Jan 03th, 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: 2000/XP/2003 Server/Vista/2008/Win7/Win8 (x86 / x64)
Sound Normalizer v7.0   

حەتمەن بۆ ئێوەش هاتۆتە پێش کە گۆرانییەک یان فایلێکی دەنگی تان داگرتووە بەڵام کەیفییەتێکی باشی نەبووە وخشە خشی هەبووە ودەنگەکەی ساف وناخۆش بووە و بە باشی دەنگی نەهاتووە. ئەم پرۆگرامە یارمەتیتان دەدات کە بە هۆی ئەوەوە کەیفییەتی ئەو فایلە دەنگییە ساف کەن و خشە و دەنگە دەنگی زیادی لە ناو بەرن و چۆنایەتی فایلەکە ببەنە سەر و بیهێننە سەر حالەتی نۆرماڵ.هەر وەها ئەم پرۆگرامە پلەیرێکی نێوخۆیی هەیە بۆ گوێگرتن و زانینی چۆنایەتی دەنگەکە و وێرای ئەوەش توانایی گۆرێنی فۆرمەتی بە کۆمەڵی هەیە و دەیان کرداری تری پەیوەندیدار بەم کارە.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 8,05 MB
File ver    : 7.0
File format : exe
Date Added  : Apr 19, 20141
Last viewed : Jan 03th, 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: 2000 / XP / 2003 Server / Vista / 2008 / Win7 / 8 (x86 / x64)